سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

سزاکانی ئەمەریکا بەسەرئێراندا کاریگەری زۆری دەبێت

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت سزاکانی ئەمەریکا زیانێکی زۆر بە بەشی ئابوری وڵاتەکەی دەگەیەنێت، و وتی ئێران چەندە بتوانێت نەوت بفرۆشێت و بانکەکانی بپارێزێ؟

ئیسحاق جیهانگیری ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکیدا لە ئەسفەهان وتی بە هەڵەدا دەچین ئەگەر پـێمان وابێت شەڕی ئابوری ئەمەریکا لە دژی ئێران کاریگەری نیە و نابێت.

هەروەها وتیشی ئەمەریکا کاردەکات بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بهێنێتە سەر سیفر و هەوڵ دەدات هیچ کاڵایەکی دیکەی ئێران هەناردەی دەرەوە نەکرێت. باسی لەوەش کرد واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گوشاری ئابوریـیەوە شەقامەکانی ئێران بێتە جووڵە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بانکی ناوەندی ڕێوشوێنی پـێویستیان گرتووەتەبەر بۆ کارئاسانی لە پـرۆسە بانکیـیەکانی وڵاتەکە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی گوڵان مەرجی سەرەکی بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئێران دانا، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنیان لە لایەن ئێرانەوە ئەوا قورسترین سزا بەسەریدا دەسەپـێنێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …