پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

باڵوێزی ئەمریکا داوای لە ئەڵمان کرد بەر بە هەناردنی پارە بۆ ئێران بگرێت

باڵوێزی ئەمریکا لە وڵاتی ئەڵمان لە سەر داخوازی ئێران بۆ وەرگرتنی بڕە پارەی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە حیسابی بانکی لە یەکێک لە بانکەکانی شاری هەمبۆرگی ئەڵمان داوای لە بەرلین کرد کە قبووڵی نەکات و پێشی پێ بگرێت.

وەزارەتی ئابووری ئەڵمان ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە خەریکی لێکدانەوەی داواکاریەکەی ئێرانە.

ریچارد گەرنێل باڵوێزی ئەمریکا لە ئەڵمان وتی،ئێمە لە ئاستێکی بەرزدا بۆ بەرگری کردن لەو داواکاریەی ئێران پشتیوانی وڵاتی ئەڵمان دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی ئابووری ئەڵمان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند،بەرپرسانی ئەڵمانی خەریکی لێکدانەوەی داواکاریەکەی ئێرانن،بەڵام وەزارەتی ئابووری ئەڵمان تا ئێستا وڵامێ باڵوێزی ئەمریکای نەداوەتەوە.

ئەمریکا لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لە ڕءکەوتنی بەرجام کشایەوە و ڕایگەیاند،گەماروەکانی سەر ئێران دووبارە سەر لە نوێ دەست پێدەکات،هەروەها داوای لە تەواوی وڵاتانی جیهان کرد کە تا مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا کۆتایی بە کڕینی نەوتی ئێران بێنن.

پێشتر محەمەد دێهقان،ئاندامی کۆمیسیۆنی دادوەری لە مەجلیسی ڕژیم،لە وتو وێژێکدا لە گەڵ هەواڵنێری “فارس”باسی لە وەستان و بلۆکە بوونی بەشێک لە دارایەکانی ئەرزی ئێران لە ئەڵمان کرد.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …