پێنج شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2023

بە پە لە: هاووڵاتییەکی کورد بە دوای٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی چاروەنووسی نادیارە

 

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سنە، بە دوای  ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی چارە نووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، کاتژمیر ٤ بەرەبەیانی رۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری سنە، ‌هێرشیان کردووەتە ماڵی هاووڵاتییەکی  کوردی خەڵکی گوندی “تەوریوەر” ی سەر بە شاری سنە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بە دوای ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی، چارەنووسی نادیارە.

شوناسی ئەم هاووڵاتییە ” باقر ڕۆستەمی” کوڕی “فەرەج” تەمەن ٤٧ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە ناوبراویان بە تۆمەتی ” هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران” دەستبەسەر کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …