سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سێناتۆر “مارک ڕۆبیۆ” : ڕێژیمی ئێران گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهاندایە

سێناتۆر “مارک ڕۆبیۆ” لە بارەی پیلانە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە جیهاندا هۆشداری داوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سێناتۆر “مارک ڕۆبیۆ”، یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران بەردەوامە له پیلاندانان بۆ کردەوەی تێرۆریستی و پەرە پێدان بە تیرۆریزم لە جیهاندا.

ناوبراو لە وتەکانیدا جەختی  لەسەر ئەم بابەتە کردووەتەوە که، جیهان دەبێ بە چاوێکی ئاوەڵاوە تر  ڕێژیمی ئێران بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە، چونکە ڕێژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندایه و مەترسییە بۆ ئاسایش و ئەمنییەت لە جیهاندا.

هەروەها مەجلیسی دەوڵەتی کانادا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە گەڵاڵەیەکی پەسەند کراودا، ڕایگەیاندووە کە  سەرجەم دانوستانەکانی خۆی بۆ دووبارە دەسپێکردنەوەی چالاکییە دیپلۆماتیکەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕادەگرێت و بەپێی ئەو پەسەندکراوەی مەجلیسی کانادا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران،  بە  لیستی تێرۆر زیاد کراوە.

ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا سه‌دان تێرۆری له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام داوه‌ و ئێستاش له‌ سه‌ره‌كیترین پشتیوانانی ڕێكخراوه‌ تێرۆریستییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ بە  ئه‌ژماردێت.

جێگای ئاماژەیە کە ، ئامریكا ساڵی ٢٠٠٧، سپای قودس، كه‌ لقی سپای پاسداران لە ده‌ره‌وه‌ی وڵاتە، خستووەته‌ نێو لیستی گرووپه‌ تێرۆریستیه‌كانەوە وله‌م ساڵانه‌ی دواییەشدا دەیان فه‌رمانده‌ی سپا له‌ لایه‌ن ئامریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاواییەوە، خراونه‌ته‌ لیستی ڕه‌شی تێرۆرەوە و یان ته‌حریم كراون.

شایانی باسە، پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزم بەردەوام ناڕەزایەتیی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاوای لێ کەوتووەتەوە و هەروەها ئەمساڵیش وەزارەتی دەرەوی ئامریکا، ڕێژیمی ئێرانی بە یەکەم وڵاتی پشتیوانیی تێرۆریزم لە جیهاندا ناساندووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …