دوو شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / ئێران / خوێندکارێکی کورد لە کەرەج دەستبەسەر کرا

خوێندکارێکی کورد لە کەرەج دەستبەسەر کرا

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی شاری کەرەج، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کەرەج، کچێکی خوێندکاری کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

شوناسی ئەم خوێندکار و چالاکی مەدەنییە ” مەریەم فەرەجی” تەمەن ٣٣ ساڵ  و خەڵکی شاری “سەرپێڵ زەهاو”، سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج و خوێندکاری  بەشی “مودیرییەتی نێونەتەوەیی ” ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو بەرپرسی بەشی ماڵی شیرکەتێک لە شەهریار بووە و هاوکات لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە بەندی ٢٠١٩ ی زیندانی ئیتلاعاتی ئێڤین لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و پاشان لە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن لەقی ٢٨ی دادگای شۆڕشەوە  کە بە بەرپرسایەتی دادوەر “ئەحمەد زادە” بەڕێوە چووە، حوکمی “٣ساڵ زیندانی تەعزیری” و “٢ ساڵ  قەدەغە بوون لە چوونە دەرەوە لە وڵات”ی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو بە دوای بەرێوە چوونی ئەم دادگایە، چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوە بووە کە لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و  بە دوای ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی کەس لە چارەنووسی ئەم خووێندکارە کوردە زانیارییەکی بەردەست نییە.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بانگهێشتی سێ هاوڵاتی کورد بۆ ئیلاعاتی شاری سنە

سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.