سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئازاد کرانی دوو لاوی مەریوانی لە زیندان / مامۆستایەکی کورد لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا

دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش تێپەڕاندنی حوکمەکانیان لە زیندانی ناوەندی شاری مەریوان ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ، دوو لاوی مەریوانی بە ناوی “زانیار مینووی”  کوڕی “فاتێح ” و “هادی ڕاستی” کوڕی “فایەق” خەڵکی گوندی ” نێ”ی سەر بە شاری مەریوان ، پاش تێپەڕاندنی حوکمەکەیان، لە زیندان ئازاد کران.

ئم دوو لاوە مەریوانییە لە نەورۆزی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بەتۆمەتی ” بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و بێڕێزی و ئاگردانی ئاڵای ڕژیم و هەروەها هەوڵدان بە دژی تەناهی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژ بە ڕژیمی ئێران” لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر و هەرکامیان بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون، بەڵام لە دادگای پێداچوونەوە ماوەی حوکمەکەیان بە  دووساڵ و دوومانگ زیندان کەم کرایەوە.

لە درێژەی ئەم باسانەدا،  مامۆستا و چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

شوناسی ئەم مامۆستایە ” موختار ئەسەدی” ڕاگەیەندراوە و ئەم مامۆستایە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی رێگری لە پێدانی مەرەخەسی نەورۆزی دەستی دابووە مانگرتن .

شایانی باسە ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی کانوونی سێنفی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە کە لە دادسەرای تاران دەستبەسەر کرابوو و  بۆ تێپەڕاندنی ساڵێک زیندانی تەعزیری بە زیندانی ئێڤین گوسترابووە.

جێگای ئاماژەیە ئەم مامۆستایە لە چەند ساڵی ڕابردوو تاکوو ئێستا، چەندین‌جار لە لایەن ‌هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و تەنانەت لە لایەن ئیدارەی پەروەردەی پارێزگای سنەوە حوکمی دوورخرانەوەی بۆ دەرچووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …