هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

کۆڵبەڕیک بە هۆی تەوقینەوەی مین لاقی لە دەستدا

 

کۆڵبەڕیکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی تەقینەوەی مین‌ ، لاقی لەدەست داوە و بە تووندی بریندار بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری “حاجی عومڕان‌”، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە بەشی لاقییەوە بە تووندی بریندار بووە و بە داخەوە لاقی لە دەست داوە.

شوناسی ئەم کۆڵبەرە کوردە “هیوا خزرپوور”  تەمەن ٢٦ ساڵ ڕاگەیەندراوە، کە بە هۆی بێکاری و هەژاری، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی وبنەماڵەی ڕووی لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری کردووە و ئیستاش بە هۆی تەقینەوەی مین، تووشی کارەسات بووە و بە داخەوە لاقی لە دەست داوە.

شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزشکی و دەرمانی ڕەوانەی شاری “چۆمان” لە هەرێمی کوردستان کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …