چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

کچێک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 

کچێک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی کۆتایی هێنا.

بەپێی هەواڵێک  کە بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست گەێشتووە ، ڕۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەردەشت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شوناسی ئەم کچە سەردەشتیە ، “ڕۆیا ڕەسووڵ زادە” ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە کە ؛ ” هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە ١٨ ساڵەیە، کێشەی بنەماڵەیی بووە و هەر بەم هۆیەشەوە ناوبراو خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

ماوەیەکە ڕێژەی خۆکوژی لە  نێوان ژنان و کچانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی لە بەرز بوونەوە گرتووە و هۆکاری ئەم جۆر ڕووداوانەش زیاتر بە کێشەی دەروونی، کێشەی بنەماڵەیی ، کێشەی ئابووری و بێ هیوایی و …هتد هەڵدەگەرێتەوە کە ئێستا ئەم بابەتە وەکوو کارەسات و کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لێ هاتووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …