دەستبەسەر کرانی چالاکێک لە شاری پاوە

چالاكێک  لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان،کە بەرپرسایەتی ماڵپەڕێکی هەواڵی بە ئەستۆیە ، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیمەوە  لەو شارە دەست بەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەێشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، هێزە کانی سەر بە ئیتلاعاتی پاوە، بە فەرمانی دادستانی ئەم شارە هێرشیان کردووەتە ماڵی ئەم چالاکە و دەست بەسەریان کردووە.

شوناسی ئەم چالاکە ” موزەفەر وەلەدبەیگی” و شوناسی دادستانی  شاری پاوەش ” موسلم ئەڵماسی” ڕاگەیەندراوە.

” موزەفەر وەلەدبەیگی” بەرپرسایەتی ماڵپەڕ و کاناڵی تێلێگرامی “دەنگی نووریاو” ی بە ئەستۆ بووە.

شایانی باسە بە دوای دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە، ناوبراویان بۆ زیندانی پۆلیسی شاری پاوە گوازتووەتەوە.

 

چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بکە ن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …