دەسکەوتی لاوانی کورد، لە کێبڕکێکانی وڵاتدا

ژنێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری سنە، لە کێبڕکێکانی “دارت” کە لە شاری “تەورێز” بەڕێوە چوو، توانیویە پلەی سێهەمی ئەم کێبڕکێیانە بە دەست بهێنیت.

بەپێی هەواڵی گەێشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ” ڕۆژین غەفووری”، یاریزانی ڕشتەی وەرزشی “دارت”، توانیویە لە کێبڕکێکانی وڵاتدا پلەی سێهەم و نیشانی “مەفرەق”ی ئەم کێبڕکێیانە بەدەست بهێنێت.

هەروەها، یاریزانێکی مەریوانی بە ناوی “سینا مەنووچێهری” ، کە  یاریزانی بەشی وەرزشی ڕەزمی “جۆدۆ”یە ، توانیویە لە  کێشی ٨٠ کیلۆدا، لە کێبڕکێکانی وڵات کە لە تاران بە ڕێوە چوو، پلەی یەکەم و نیشانی “زێر”ی  ئەم کێبڕکێیانە بەدەست بهێنیت.

لاوانی کورد، سەڕەڕای هەموو تەنگانە و نەبوونی کەرەستە و ئیمکاناتی وەرزشی، هێشتا توانیویانە لە کێبڕكێکانی وەرزشیدا بەشداری بکەن و تەنانەت لە ئاستی نێونەتەوەیشدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین.

 ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، پیرۆزبایی لە” ڕۆژین غەفووری ” و ” “سینا مەنووچێهری” دەکات  و هیوای سەرکەتنی زیاتری هەیە بۆ  ئەم دوو یاریزانە کوردە و هەموو لاوانی کورد  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …