پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران و کەسانی نەناسراو لە دەورووبەری بۆکان/ کوژران و بریندار بوونی ٦ کەس لە ئەندامانی سپا

شەوی ڕابردوو لە نزیکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ، تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزەکانی سەر بە سپا و کەسانی نەناسراوەوە سەری هەڵدا.

ڕاپۆڕتنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری بۆکان ڕایگەیاندووە کە ؛ “بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، لە چیاکانی دەورووبەری گوندی “دەروێشان” لە نێوان هێزەکانی سەر بە سپا و کەسانی نەناسراوەوە شەڕ و پێکدادان سەڕی هەڵداوە و لە کۆتایشدا لانیکەم ٤ کەس لە هێزەکانی سپا بە تووندی بریندار بوون و بۆ ناوەندی دەرمانی شاری بۆکان گوازراونەتەوە و دوو کەسیش لە ئەندامانی سپا کوژراون”.

ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ئەم پێکدادانە لە لایەن تیمێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان و هێزەکانی سپا سەری هەڵدابێت.

تاکوو ئێستا، هیچ لایەن و حیزبێکی سیاسی بەرپرسایەتی ئەم تێکهەڵچوونەی بە ئەستوو نەگرتووە و هەروەها هیچ ماڵپەڕ و لایەنێکی سەر بە ڕژیمیش باسی لە چۆنییەتی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانەی ڕۆژی شەممە نەکردووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …