بەپەله : بەرپرسانی فیستیڤاڵی “خوێندەوان” بە هاوکاری لەگەڵ حێزبە کوردییەکان تاوانبار کراون

 

 

بەرپرسانی فیستیڤاڵی “خوێندەوان” کە شەوی پێنجشەممە  ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ،لە لایەن ‌هێزەکانی پاراستنی سەر بە ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوون، تاوانەکانیان ڕوون کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، دەزگای ئیتلاعاتی شاری کرماشان، ئەم پێنج کەسەی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان” و “هەوڵدان بۆ دووبەرەکی خستن لە نێوان نەتەوە ئێرانییەکان”، دەستبەسەر کراون و بۆ زیندانی “دیزڵ ئاوا”ی کرماشان گوازراونەتەوە.

“موستەفا باقری ئاشنا ئەندازیار و دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی ئەندازیاری شاری کرماشان، سەید ئەردێشیر مووسەوی کارناسی زانستی سیاسی و خەڵکی شاری کرماشان، مێهدی ئازاد بەخت خەڵکی شاری کرماشان و وێنەگر، بیژەن هێمەتی ئەندازیار و خەڵکی شاری کرماشان و شەهریار تەهماسێبی کارناسی کۆمەڵناسی و خەڵکی شاری کرماشان” شووناسی ئەو پێنج کەسەن کە لە بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵی “خوێندەوان” لە شاری ئیلام بوون و لە لایەن هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون و بۆ زیندانی دیزڵ ئاوا گوازراونەتەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ئەم پێنج چالاکە مەدەنییە لە ئیلام، ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، “ئەرسەلان هێدایەتی”   چالاکی مەدەنی لە شاری “قوڕوە” دەستبەسەر و بە زیندانی ناوەندی سنە گواستراوەتەوە.

چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …