چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دوو کەس لە شاری بۆکان دەستبەسەر کران

دوو برای خەڵکی شاری بۆکان، کە بۆ سەفەرێکی کاری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو، بە دوای گەڕانەوەیان، دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، بەرەبەیانی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی بۆکان،  هێرشیان کردووەتە ماڵی دوو برا لە شاری بۆکان و دەستبەسەریان کردوون.

شوناسی ئەم دووبرایە ” عەزیز ڕەشیدی” تەمەن ٢٧ سال و “ئامانج ڕەشیدی” تەمەن ٢٨ ساڵ، ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری زاگرۆس پۆستی راگەیاندووە کە؛ ” هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی فەرمی هێرشیان بردووەتە ماڵیان و ئەم دوو برایەیان خستووەتە بە لێدان و پاشان دەستبەسەریان کردوون”.

جیگای ئاماژەیە ئەم دوو برایە ماوەیەک پێش ئێستا، بۆ سەفەرێکی کاری سەردانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانیان کردووە و بە دوای هاتنەوەیان لە لایەن هێزەکانی سەر بە سپاوە دەستبەسەر کراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …