شەپۆلی دەستبەسەر کرانی چالاکانی مەدەنی بەردەوامە

چالاکێکی مەدەنی کوردیی خەڵکی شاری “قوڕوە” لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سنە، یەکێک لە چالاکانی بەناو بانگی شاری “قوڕوە” بە نێوی “ئەرسەلان هێدایەتی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

تاکوو ئێستا هیچ کەس لە چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە، زانیاریەکی بەر دەست نییە.

” ئەرسەلان هێدایەتی”، لە ساڵانی ڕابردوو تاکوو ئێستا، یەکێک لە چالاکە بەناوبەنگەکانی ناوچەی زاگرۆس  لە بواری فەرهەنگی  و مەدەنیدا بووە .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …