پێنج شه‌ممه‌ 21 ئازار 2019
ماڵەوە / ئێران / ڕژیمی ئێران هەڕەشە لە فەرەنسا دەکات

ڕژیمی ئێران هەڕەشە لە فەرەنسا دەکات

ئێران به‌ توندی وه‌ڵامی فڕه‌نسا ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت دروستكردنی چه‌كی ناوكی تاران هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك و به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی.

سپۆتینک نیوز  بڵاوى كردەوە، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەرەنسا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڤیه‌ندا تایبه‌ت به‌ ڕزگاركردنی ڕێككه‌وتنی ئێران به‌شداربوو، له‌ لێدوانێكدا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئێران و وتی، پێویسته‌ تاران دەست ڕاگرێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ وه‌ڵامدا ڕای گه‌یاند، چالاكییه‌ مووشه‌كییه‌كانی تاران هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك، به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و بۆ پاراستنی خاكی خۆی له‌ هێرشی ده‌ره‌كی.

 جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكدا وه‌ڵامی لێ دریانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای دایه‌وه‌ و وتی، هێشتا ئومێدێك ماوه‌ بۆ ڕزگاركردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌یتوانی ڕزگاری بكات، ئه‌وا باجی ئه‌م كاره‌ی ده‌دات

 له‌ مانگی گوڵانی ڕابردوو، به‌ فه‌رمانی سەرۆک کۆماری ئه‌مه‌ریكا،ئەمریکا  له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران کشایەوە و دووباره‌ سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند، وڵاتانی ئوروپایش هه‌وڵی ڕزگاركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێران هه‌ڕه‌شه‌  به‌ په‌ره‌پێدان به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوكیی دەکات لە ئه‌گه‌ری ئەوەی کە ئوروپا نەتوانێت ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بهێڵێتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی …