سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرمز لە لایەن ئێرانەوە

لە دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا نه‌وتیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێران، كه‌ بڕیاره‌ به‌شی یه‌كه‌می له‌ مانگی 8 و به‌شی دووه‌می 11ی ئه‌مساڵدا بخڕێنه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.
حه‌سه‌ن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران له‌ میانی سه‌ردانی بۆ ڤیه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر رێگه‌ به‌ هه‌ناره‌ده‌ی نه‌وتی ئێران نه‌درێت، له‌به‌رامبه‌ردا وڵاته‌كه‌ی‌ گه‌رووی هۆرمز به‌رووی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی كه‌نداو بۆ بازاره‌كانی جیهان داده‌خات.

هەروەها قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ڕژیمی ئێران وه‌ك پاڵپشتی لە لێدوانه‌کەی حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند: له‌ په‌یوه‌ندیه‌دا ئه‌وان ئاماده‌ی وه‌رگرتن و راپه‌ڕاندنی هه‌ر جۆره‌ ئه‌ركێكن كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكۆمار پێیان بسپێردرێت.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رماندی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتی ته‌واوی سه‌ربازی سوپای پاسدارنی بۆ لێدوانه‌كه‌ی رۆحانی راگه‌یاند‌ و وتی ئه‌م لێدوانانه‌ زه‌نگی لێدانی شه‌ڕێكە بەرانبەر بە‌ ئه‌مریكا .

بیل ئۆربان وته‌بێژی  سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه،‌بۆ پاراستنی كه‌شتیه‌ نه‌وتییه‌كانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ناوچه‌كه،لە‌ هەموو بوراێکدا یارمەتیەکیان دەکەین .

هەروەها جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌ رووبه‌رووی هه‌ر جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ڕژیمی ئێران ده‌بنه‌وه‌.

سوپای ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌نداودا  درێژه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانیان ده‌ده‌ن و رێگه‌ ناده‌ن ئێران له‌ كه‌نداوی فارس  ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتان بۆ بازاره‌كانی جیهان.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …