هه‌ینی 21 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / کوردستان / بانە.. بەهۆی تەقەكردن سێ ئەندامی بنەماڵەیەك گیانیان لەدەستدا

بانە.. بەهۆی تەقەكردن سێ ئەندامی بنەماڵەیەك گیانیان لەدەستدا

لە ئاوایی “ماسیەر” سەر بە شاری بانە، تەقە لە ئەندامانی بنەماڵەیەك دەكرێت كە بەهۆیەوە سێ كەسیان دەكوژرێن‌و كەسێكی دیكەی ئەو خێزانە بریندار دەبێت.

بە پێی ئەو هەواڵەی کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمرۆ هەینی چەند چەكدارێك هێرش دەكەنە سەر باخێك‌و تەقە لەخێزانێك دەكەن كە بەهۆیەوە باوك‌و دایك‌و كوڕێكی خێزانەكە دەكوژرێن‌و كچەكەشیان بریندار دەبێت.

بەپێی زانیارییەكان ، تا ئێستا ئاشكرا نەبووە كێ تەقەی لەو خانەوادە كردوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە كێشەی خێزانییە‌و زاگرۆس پۆست زانیویەتی بنەماڵەی قوربانی سەر بە دامودەزگاكانی ڕژیم بوون.

لەو تەقەكردنەدا هەریەك لە “حسێن ئادەمی “تەمەن 70 ساڵ (باوكی خێزانەكە)، “شەرافەت رەحمانی” 50 ساڵ (دایكی خێزانەكە)، “شیروان ئادەمی” تەمەن 40 ساڵ ، كوڕی خێزانەكە كوژراون‌ و كچە تەمەن 19 ساڵەكەیان بەناوی “شوكری ئادەمی ” بریندار بوون.

زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەكەینەوە.

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …