سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کۆرەی باکوور، مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ڕژیمی ئێران هەڵپەسارد

هەواڵدەری ڕۆیترز، لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ، بڵاو کردووەتەوە، باسی لە هەڵپەساردنی مامەڵەی نەوتی وڵاتی کۆرەی باکوور لەگەڵ ڕژیمی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، کۆرەی باکوور، سێهەمین کڕیاری گەورەی نەوتی ئێران لە ئاسیدا بووە کە بەدوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی ترامپ بۆ تەحریم خستن لەسەر دادوستەدی نەوت لەگەڵ ئێران ، پاشگەز بووەتەوە.

بەم شێوەیە کۆرەی باکوور یەکەم وڵاتە بۆ وەڵامی ئەرێنی دان بە دەوڵەتی ئامریکا بۆ تەحریم خستن لەسەر نەوتی ڕژیمی ئێران.

شایانی باسە دەوڵەتی کۆرەی باکوور لە مانگی “ئووت”ی ساڵی ٢٠١٢شدا، یەک مانگ بە دوای ئەوەی کە ئامریکا تەحریمی خستە سەر نەوتی ڕژیمی ئێران، هاوکاری خۆی بۆ پاشگەز کردن لە مامەڵە لەگەڵ ڕژیمی ئێران ڕاگەیاند.

“ڕۆیترز” باس لەوە دەکات کە دەوڵەتی کۆرەی‌باکوور، هەموو هەوڵی خۆی  دەدات تا بە گوشار خستن لەسەر پاڵاوگەکانی، دادوستەدی نەوت لەگەڵ ڕژیمی ئێران ڕابگرێت و پاڵاوگەکانی دەوڵەتی کۆرەی باکوورێش بۆ قەرەبوو کردنەوەی نەبوونی نەوتی ئێران لە پاڵاوگەکانیدا، ڕوویان لە نەوتی وڵاتانی ئافریقا و ئامریکا کردووە.

شایانی باسە تەحریمەکانی دەوڵەتی ئامریکا لەسەر ئێران، لە ڕێکەوتی ٤ی نوامبر بەرانبەر بە ١٣ی خەزەڵوەر، دەست پێ دەکات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …