چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

وەزیری پێشووی ئیسڕائیل  و سیخوڕی بۆ ڕژیمی ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە، دادگای ناوچەی ئورشەلیم، زیندانی وەرزیری پێشووی ئیسرائیلی لە زینداندا تاکوو کۆتایی هاتن بە دۆسیە کەی دووپات کردەوە.

بە پێی هەواڵەکان، “گۆنن سێگێۆ”، وەزیری وزەی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٩٥ تاکوو ١٩٩٦ی زائینی بووە کە بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕژیمی ئێران لە زینداندا بەسەر دەبات.

ڕۆژنامەی ” تایمز ئیسڕائیل”، بڵاویکردووەتەوە کە؛ ” سێگێۆ، بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ دۆژمن لە کاتی شەڕ و هەوڵدان بۆ گەیاندنی زانیاری بە دوژمن و ….هتد  هاوکاری ڕاستەوخۆی لەگەڵ دوژمنانی وڵاتی ئیسڕائیل هەبووە.

ناوبراو لە شەش ساڵی ڕابردوودا بەردەوام، لەگەڵ کاربەدەستانی دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران چاوپێکەوتن و دانیشتنی بووە.

شایانی باسە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە بەسەریدا ساغ بووەتەوە ڕەت کردووە.

“سێگێۆ ” لە وەڵامدانەوە بە ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەم بابەتە خۆی بواردووە.

ناوبراو لە مانگی “مە”ی دەستبەسەر و لە گینەوە بۆ ئیسڕائیل گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە”سێگێۆ”، لە ساڵی ٢٠٠٧وە بە دوای ئازاد بوونی لە زیندان بە هۆی قاچاغی مادە سڕکەرەکان ، دانیشتووی ولاتی  نیجێریە بووە.

هەواڵدەری”شین‌بێت” بڵاویکردووەتەوە کە، ڕێکخراوی ئەمنییەتی نێوخۆیی ئیسڕائیل باسی لەوە کردووە کە “سێگێۆ” دوو جار بە پاسپۆڕتی وڵاتی دیکە، بۆ چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی ڕژیمی ئێران هاتووچۆی کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …