سێ شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / سیاسی / چارەنووسی “ئەنوەر عەرەب” بەدوای دەستبەسەر کرانی ناڕوونە

چارەنووسی “ئەنوەر عەرەب” بەدوای دەستبەسەر کرانی ناڕوونە

هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە چارەنووسی شاعێر و نووسەری دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری بۆکان نەداوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە، بۆ ئاگاداری لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ناوەندی ئیتلاعاتی شاری بۆکانیان کردووە و بەرپرسانی ئیتلاعاتیش سەبارەت بە بارودۆخی “ئەنوەر عەرەب” هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە و چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییەیان ڕوونکردنەوەتەوە بەڵام، لە لایەن بەرپرسانی دەزگای ئیتلاعاتی ئەم شارەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ناوبراو بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، “ئەنوەر عەرەب”، ٣٣ ساڵانە و ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی لە شاری بۆکان بووە و بڕوانامەی لیسانسی مێعماری هەیە کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتیی ١٢ پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تاکوو ئێستاش لە چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیاریەک بەدەست نییە.

شایانی باسە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو “دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر کوشتنی کۆڵبەران و حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد “ڕامین حسێن پەناهی” و چالاکی بە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” ڕاگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بەردەوامی تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان

 ڕۆژی سێ شەممە ۲۶ی پووشپەڕ تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بۆ جارێکیتر دەستیان دایە تۆپباران …