چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا/ دەستبەسەر کرانی ١٣ کەس لە هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوو

 

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، ڕۆژی چوارشەممە لە لایەن ‌هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی شاری شنۆ، هێرشیان کردە ماڵی” سابر خەلیفە” کوڕی “ئیسماعیل” و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

شایانی باسە، لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوو تاکوو ئێستا، ٥ کەس لە شارومەندانی ئەم شارە بە دەستی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

هەواڵنێری زاگرۆس پۆست لە شاری شنۆ، ڕایگەیاند کە؛ “ئەم هاووڵاتییە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوزراوەتەوە”.

بە پێی بەڵگەکان، لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، ١٣ کەس لە هاووڵاتیانی کورد بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان و چالاکی مەدەنی و سیاسی، لە شارەکانی کرماشان، پاوە، سنە، ئیلام، قوچان و بۆکان، بەدەستی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و زۆربەی زۆریان بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …