سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

“ڕامین حسین پەناهی”، لە لایەن کاربەدەستانی زیندانی ناوەندی سنە پەلامار درا

 

“ڕامین حسێن پەناهی”، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی سنە، لە لایەن کاربەدەستانی زیندانەوە کەوتە بە لێدان و بێرێزی و لە کۆتایشدا بە بەندی مادە سڕکەرەکان و بکوژەکان گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، “عەباسی”، بەرپرسی پاراستنی زیندانی ناوەندی سنە و چەند کەس لە هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات، هەڕەشەی کوشتنیان لە “ڕامین حسێن پەناهی”کرد و سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ ١٣٩٧، “ڕامین حسین پەناهی”لە لایەن بەرپرس و کاربەدەستانی زیندانی سنە، کەوتووەتە بەر لێدان و بێرێزی و لە کۆتایشدا ناوبراویان بۆ بەندی پێنج، بەندی تایبەت بە زیندانییە مادە سڕکەرەکان و بکوژەکان، گواستووتەوە و لە درێژەشدا، هەڕەشەیان لە ڕامین کردووە کە ،” دەرچوونت لەم بەندە نییە، یان لێرە لە سێدارە دەدرەیت یانکوو بە دەستی بکوژەکانی ئەم بەندە کۆتایی بە ژیانت دەهێنین”.

کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە، بنەماڵەی “ڕامین حسێن پەناهی” ڕایانگەیاندووە کە ، ڕژیمی ئێران بەتەمایە کە لە سێدارەدانی ڕامین لە ناکاو و بە بێ ئاگاداری پارێزەری ڕامین بەرێوە بچێت.

“ڕامین حسێن پەناهی”، چالاکی سیاسی، لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی دەستبەسەر و بە دوای ٢٠٠ ڕۆژ لە زیندانی تاکە کەسی و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی، بە زیندانی ناوەندی سنە گواستراوەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …