پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

جەڵتەی دڵ گیانی کۆڵبەرێکی کوردی ستاند

 

کۆڵبەرێکی کورد، کە  خەڵکی شاری نۆدشەیە،  لە کاتی کۆڵبەری، بەهۆی ڕاوەستانی دڵیەوە، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “مەنسوور سوهرابی” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری نۆدشە سەر بە شاری پاوە، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری گیانی لە دەست دا.

هۆکاری  ڕاوستانی دڵی ئەم کۆڵبەرە کوردە، قورسی بارەکەی  لە شوێنێک بە ناوی “هامنەهۆ” ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەر کوردە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

ماوەیەک پێش ئێستا،لەکۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی “عەزیز ڕەسووڵ‌پوور” ناسراو بە (عەزیز سارکەیی) کوڕی “خدر” وخەڵکی شاری مەهاباد،  هەر بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری سەردەشت گیانی لە دەست داوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …