سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هێزەکانی ڕژیم، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی سەقزی کرد

لە جادەی دیواندەڕە_سەقز، ئۆتۆمبێلێکی کاسبکارێکی کورد، کەوتە بەر دەسڕێژی گولەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم‌ و هەر بەم هۆیەشەوە ئەو کاسبکارە کوردە  بە تووندی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران، لە جادە ی نێوان دیواندەرە_سەقز ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ، ئۆتۆمبێلی  کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولە و  هەر بەم هۆیەشەوە ئەم کاسبکارە کوردە بە تووندی بریندار بووە.

شوناسی‌ئەم‌کاسبکارەکوردە،”یوسێف‌کیانفەر”ڕاگەیەندراوە. ”

بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان ، ناوبراویان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” شاری سەقز کردووە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانی،  ئەم کاسبکارە کوردە بە  ناوەندی دەرمانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

یەکێک لە نەزیکانی ئەم کاسبکارە بە هەواڵنێری زاگرۆس پۆست ڕایگەیاندووە کە، ”  هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران،بە گومانی بوونی  شتومەکی قاچاغ، ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییەیان‌ داوەتە بەر دەسڕێژی‌ گولە.

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە خەڵکی کورد، بە هۆی نەبوونی کار و بارودۆخی خراپی ئابووری، بە ناچار ڕوو لە کۆڵبەری یان کاری قاچاغ دەکەن و لە ئاکامیشدا دەکەونە بەر گولەی گەرمی هێزەکانی ڕژیم و کەسیش وەڵامدەری گیانی ئەم کەسانە و بێ سەرپەرەستی بنەماڵەکانیان نییە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …