پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی کوردی خۆراسانی، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات

 

هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمی ئێران، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان چالاکی کوردی خۆراسانیان بانگهێشت و هەندێک لەو کەسانەش بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی زاگرۆس‌پۆست، هێزە ئەمنییەتیەکانی سەر بەڕژیمی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین کەس لە چالاکانی مەدەنی کوردی خۆراسانیان لە شارەکانی “قووچان” و “کەلات نادری” بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێ کردوون.

هەواڵنێری زاگرۆس پۆست، لە خۆراسان سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند کە؛” ئەم چالاکانە بە تۆمەتی زانیاری‌دان بە خەڵک و زیندوو کردنەوەی هەستی نەتەوەیی  لە نێو خەڵکدا، بۆ دەزگای ئیتلاعات بانگهێشت و هەرەشەیان لێ کراوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە؛ ” هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات، دوو کەس بە ناوەکانی ” حەسەن ڕەحیمی” و “مێهدی گەنج بەخش”یان بەدوای بانگهێشت کردنیان بۆ دەزگای ئیتلاعات، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەشهەد گواستوونەتەوە.

و هەروەها یەک کەس لەو چالاکانە بەناوی” عارف جەلایەری” بۆ دەزگای ئیتلاعات بانگهێشت و هەرەشەی لێ کراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …