دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

گوشاری دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیم بەسەر هاووڵاتیانی شاری بۆکان بەردەوامە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارەوەبانگهێشت‌کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ، بانگهێشتی دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.

شووناسی ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە ” مەنسوور ئیسماعیل پوور ” و “لوقمان پیشیار ” ڕاگەیاندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری زاگرۆس پۆست، لەو شارەی ڕاگەیاندووە کە،”لە کاتی لێپرسینەوە ئەم دوو هاووڵاتیە کوردە کەوتوونەتە بەر  بێڕیزی  لە لایەن بەرپرسانی دەزگای ئیتلاعاتی شاری بۆکان و  لە کۆتایشدا پاش وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون “.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە خێزاندارن و هەتاکوو ئێستاش هۆکاری بانگهێشت کرانیان لە لایەن دەزگای  ئیتلاعاتەوە ڕوون نەبووەتەوە.

شایانی باسە، لە درێژەی دەستبەسەر کرانەکانی هاووڵاتیان کورد لە شاری بۆکان، ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ، شاعێر و ئەدیبی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئەنوەر عەرەب” لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئەوە شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و کەس لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتیە، زانیاریەکی لە بەر دەستدا نییە.

گوشارەکانی ‌هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیم بەسەر هاووڵاتیان کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ئاستێکی مەترسیدار گەیشتووە و بە هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر، هێرش دەبنە ماڵی هاووڵاتیان و دەستبەسەریان‌ دەکەن.

.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …