دوو شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / ئێران / دەزگای ئیتلاعات و زانیاری ولاتی ئاڵمان ، باس لە پڵانەکانی ناوکی ڕژیمی ئێران دەکات

دەزگای ئیتلاعات و زانیاری ولاتی ئاڵمان ، باس لە پڵانەکانی ناوکی ڕژیمی ئێران دەکات

دەزگای ئیتلاعاتی وڵاتی ئاڵمان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاویکردوورەتەوە کە ڕژیمی ئێران هەموو هەوڵی خۆی بۆ بە دەست هێنانی سیستەمی چەکی کۆمەڵکوژی دەدات و لەسەر ئەم بابەتەش زۆر پێداگرە.

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژنامەی  ئیسرائیلی “جزرالم پۆست” ڕۆژی سێشەممە  ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ، بە پێی بەڵگەیەک  کە لە ڕاپۆڕتێکی ٣١٢ لاپەڕەیدا  لە لایەن دەزگای ئیتلاعات و زانیاری وڵاتی ئاڵمان بڵاکراوەتەوە ، وا باس دەکات کە، ” ئێران، کۆرەی باکوور، سووریە و پاکستان، لە هەوڵدان کە لە ڕێگای پەرەپێدان بە کارخانەی چەک و چۆڵە ئاسایی و ناسراوەکان، بتوانێن دەست بەسەر سیستەمی چەکی کۆمەڵکوژیدا بگرن  و گەشە بە  ئامانجە شەرخوازەکانی خۆیان بدەن”.

ئەم بەڵگانە کە لە لایەن دەزگای زانیاری و ئیتلاعاتی “باواریای” ئاڵمان لە مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠١٨دا بڵاو کراوەتەوە، بە چالاکییە نایاساییەکانی ئەم وڵاتانە بۆ بەدەست هێنانی سیستەمی چەکی کۆمەڵکوژی وەکوو  چەکی ناوکی،  چەکی میکڕۆبی و کیمیاوی ئاماژەی کردووە.

شایانی باسە “ئانجێلا مێرکێل”، سەرۆک وەزیری ئاڵمان، سەبارەت بەم ڕاپۆڕتە کە لایەن دەزگای زانیاری وڵاتی ئالمان بڵاو کراوەتەوە هیچ ڕادەربڕین و بۆچوونێکی نەبووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بانگهێشتی سێ هاوڵاتی کورد بۆ ئیلاعاتی شاری سنە

سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.