دوو شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / ئێران / دەوڵەتی ئیماڕات دەستی بەسەر داراییەکانی سپادا گرت

دەوڵەتی ئیماڕات دەستی بەسەر داراییەکانی سپادا گرت

 

دەوڵەتی ئیماڕات، ڕۆژی سێشەممە بەدوای ئاشکرا بوون و زانیاری لەسەر حیسابی بانکی ٩کەس لە نەفەراتی سەر بە سپا و هەندێک  لە شیرکەتە ئێرانییەکان لەم وڵاتەدا، دەستی بەسەر داراییەکانیاندا گرت.

هەواڵدەری ڕۆیترز بڵاویکردووتەوە کە، ” ئەم ٩ کەسانە لەگەڵ  هەندێک لە شیرکەتە ئێرانییەکان کە پەیوەندیان لەگەڵ سپای پاسدارانی  ڕژیمی ئێران سەلماوە، ناویان بە لیستی ڕەشی تیرۆریزم زیاد کراوە”.

دەوڵەت ئیماڕات لە کۆتایی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا ڕایگەیاندووە کە، بە هۆی ئاشکرا بوونی  ئەم پەیوەندیانە لەگەل سپای  پاسدارانی ڕژیمی ئێران،  ٩کەس لەو کەسانەی کە لەم وڵاتەدا داراییان هەبووە و هەندێک لە شیرکەتەئێرانییەکان کە لە وڵاتی ئیماڕاتدا چالاکی تیجاریان هەیە و هاوکاریان لەگەڵ سپای قودسی ڕژیمی ئێران ئاشکرا بووە، ناویان بە لیستی ڕەشی تیرۆریزم زیاد کراوە.

شایانی باسە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ٩ کەسانە لەگەڵ شیرکەتەکان سەر بە سپای قودس بوون و لە ئۆکتوبری ساڵی ٢٠٠٧وە نیروی قودس ناوی لە لیستی تەحریمەکانی دەوڵەتی ئامریکادا گونجاوە و هاوکات لەگەڵ نیروی قودس، هەر لە ئۆکتوبری ساڵی ٢٠٠٧دا سپای پاسدارانی ڕژیمیش ناوی بە لیستی  تەحریمەکان زیاد کراوە.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بانگهێشتی سێ هاوڵاتی کورد بۆ ئیلاعاتی شاری سنە

سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.