سێ شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / سیاسی / نامەی ٦٠ پاڕێزەر، بۆ پشتگیری لە “ڕامین حسێن پەناهی”

نامەی ٦٠ پاڕێزەر، بۆ پشتگیری لە “ڕامین حسێن پەناهی”

هاوکات لە گەڵ، مەترسی بەڕێوە چوونی حوکمی ئێعدامی “ڕامین حسێن‌پەناهی”، ٦٠ پارێزەری دادگا، بە نووسینی نامەیەک بۆ ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران و واژۆ کردنی نامەکە، داوایان لە ڕۆحانی کردووە کە بەڕ بە ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە بگیرێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ،٦٠ پارێزەری‌ دادگا لە نامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە، بۆ دابین کردنی ئەمنییەت و ئاسایش لە وڵاتدا، سەپاندنی حوکمی ئێعدام چارەسەر نییە.

“نێعمەت ئەحمەدی، مەحموود عەلیزادە تەباتەبایی، محەمەد عەلی جداری فروغی، مستەفا تورک هەمەدانی و ئەمیر ڕەئیسیان” شوناسی چەند کەس لەو پارێزەرانەن کە ناویان لە نیو نامەکەدا  بەرچاو دەکەوێت و پشتگیری خۆیان لە “ڕامین حسین پەناهی” بۆ بەڕێوە نەچوونی حوکمی ئێعدامەکەی ،ڕاگەیاندووە.

ئەم نامەیە لە کاتێکدا بڵاوبووەتەوە کە ، “حسین ئەحمەدی نیاز”پارێزەری “ڕامین حسێن پەناهی، ” مەترسی حوکمی ئیعدامی “ڕامین”ی بە ئاشکرا ڕاگەیاندووە و سەبارەت بە بارودۆخی خراپی جەستەیی ڕامین باسی کردووە.

هەروەها “حسین ئەحمەدی نیاز”، ئاماژەی بە دست تێوەردانی کەسانێک کردووە کە لە پشت پەردەی بەناو یاسا، بۆ بەڕێوە چوونی حوکمی ئێعدامی “ڕامین” هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن.

هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، پێشتر جەختی کردبوو کە “ڕامین حسێن‌پەناهی” لە دادگایەکی نامرۆڤانە، دادگایی کراوە.

حوکمی ئیعدامی “ڕامین” لە کاتێکدا لە لایەن دادگاوە بۆی دەرچووە کە ئەم زیندانییە کوردە هەموو ئەو تۆمەتانەی کە بەسەریاندا سەپاندبوو، بە یەکجاری ڕەت کردووەتەوە و پارێزەری “ڕامین” دەرچوونی حوکمی ئێعدامی بۆ ئەم زیندانییە سیاسییە نایاسایی زانیوە.

“ڕامین حسین‌پەناهی”، لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی سەر بە ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە و هەواڵەکان لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بەم لاوە کوردە بە دوای دەست بەسەر کرانی، باس لە ئازار و ئەشکەنجەی وەحشیانەی “ڕامین”یان کردووە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بەردەوامی تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان

 ڕۆژی سێ شەممە ۲۶ی پووشپەڕ تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بۆ جارێکیتر دەستیان دایە تۆپباران …