چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کۆڵکێشێکی سەقزی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

 

کۆڵکێشێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، پاش دەسبەسەرداگرتنی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی  ئێران بەسەر شتومەکەکەی ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی ، کۆڵکێشێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی “خەلیل عیبادی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی”تەپی ماڵان”ی سەر بە شاری سەقز، پاش  ئەوەی کە هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی ئێران دەستیان بەسەر  شتومەکەکەیدا گرت ناوبراو دەستی بە خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادارسەبارەت بەم کارەساتە بە هەواڵنێری زاگرۆس پۆست لە شاری سەقز ڕایگەیاند کە؛ ” “ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی، خەریکی کاری کۆڵبەری و کۆڵیشی بۆ خەڵک بووە و پاش ئەوەی کە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کەلوپەلەکانیدا دەگیرێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
شایانی‌باسە “خەلیل‌عیبادی”، خێزاندارە و خاوەنی چەند منداڵە کە بۆ بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی زۆربەی کات بۆ کاسبکارانی شاری سەقزو تەنانەت‌ کاسبکارانی شاری بانەش خەریکی کۆڵکێشی بووە.
تەرمی ئەم کۆڵکێشە هەژارە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی سەقز بە خاک ئەسپێردراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …