سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بۆکان زیاتر لە ٩٠٠ حاڵەتی تەڵاقی بۆ تۆمار کراوە / ڕێژەی ئاماری ڕووداوی هاتووچۆ  لەم شارە ڕووی لە بەرزبوونەوە گرتووە

بەرپرسی دادگای شاری بۆکان ، ڕایگەیاندووە کە، ٩٣٦ حاڵەتی تەڵاق لە یەک ساڵی ڕابردوودا، لەو شارە تۆمار کراوە.
“عەلیڕەزا نەورۆزی” بەرپرسی دادگای شاری بۆکان، سەبارەت بەم کارەساتە کۆمەڵایەتییە دەڵێت: ” لە ساڵی ڕابردوو ، ٢ هەزار و ٨٤٨ پرۆسەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە شاری بۆکان تۆمار کراوە و لەو ڕێژەیەش ٩٣٦ حاڵەتی تەڵاق ڕووی داوە”.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ؛ ” سەرەکی‌ترین هۆکاری لەیەک‌ترازانی بنەماڵەکان و ژیانی هاوبەشیان لە شاری بۆکان، بە کێشەی ئەخلاقی و کاریگەری دونیای مەجازی و کال بوونەوەی هەست و سۆز لە نێوان بنەمالەکاندا هەڵدەگەڕێتەوە”.

شایانی باسە، ڕێژەی بەرزبوونەوەی ئاماری ڕووداوی هاتوچۆکان لە شاری بۆکان، ڕووی لە بەرزبوونەوە گرتووە و ٣٥٠٠ حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، لەو شارە ڕووی داوە، کە لەو ڕێژەیە ٥٢ حاڵەت، گیان لە دەستدانی بەدوادا بووە و ٦٢٠ حاڵەتیش برینداربوونی لێ کەوتووەتەوە.

لە دوای هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئێران، تەنیا دەستکەوتی بۆ ڕۆژهەلاتی کوردستان وێرانی و ڕەشی بووە و بۆ ئەوەی بتوانێ سیاسەتی خۆی بۆ لە نێو بردنی کورد پێش ببات لە هیچ کردەوەیەک کۆتایی نەکردووە و بەداخەوە لە چەند ساڵی ڕابردووشدا بە گۆشار خستن لەسەر چالاکان، ئێعدام، بڵاوکردنەوەی مادە سڕکەرەکان، گیرۆدە کردنی لاوانی کورد بە مادەی سڕکەر، لە نێوان بردنی ئەخلاق و بیرو باوەری ئەرێنی لە نێوان لاوان و خەڵکی کورد و ….هتد هەموو هەوڵی خۆی بۆ فەوتاندنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە و ئەمانەش یەک نموونە لە دەستکەوتەکانی رژیمی ئێرانە بۆ خەڵکی کورد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …