سێ شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2021
ماڵەوە / کوردستان / چاوەڕوانی زیندانییەکی کورد بۆ چارەسەری پزشکی

چاوەڕوانی زیندانییەکی کورد بۆ چارەسەری پزشکی

زیندانییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی وەڵامنەدانەوە و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سەقز بۆ چارەسەری پزشکی، لە بواری تەندرووستیەوە تووشی کێشە بووە.

“سامان ڕەحمانی”، زیندانی سیاسی کورد، لە گرتووخانەی شاری سەقز، بە هۆی برینی دەست و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان بۆ چارەسەری پزشکی، لە بارودۆخێکی خراپی جەستەییدایە و هیچ کەسیش وەڵامدەری ئەم زیندانیە نییە.

“سامان ڕەحمانی”، کوڕی “محەمەد ساڵح ڕەحمانی”یە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار لەگەڵ مادەی سڕکەر و هەڵگرتنی چەک، بە ٥سال زیندانی تەعزیری حوکم دراوە و ئێستاش ماوەی ٤ساڵ و نیوە لە حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی سەقز تێپەڕ کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت همراه با ضرب و شتم یک شھروند اهل شهر نقده

ساعت 11 پیش ازظهر امروز سهشنبه 30 دیماه، نیروهای اطلاعاتی همراه با نیروهای محلی(جاش)، یکی …