سێ شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2023

٢٤٥ کەس لە ئێران بە هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوە ژەهراوی بوون

وشکەساڵی و زیاد  بوونی بەنداوە کان لە ئێران و هەروەها کەم تەرخەمی بەر پرسانی ڕژیمی ئێران لە بواری چارەسەرکردنی کێشەکان  و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو بوەتە هۆی پیس و سوێر بوونی ئاوکە بەو هۆیەش ٢٤٥ کەس ژەهراوی بوون.

١٨٠ كه‌س لە چەند ‌ گوندی شارۆچکەی ڕامهورمز سەر بە پارێزگای خووزستان  به‌ هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ژه‌هراوی بوون.

پێشتریش سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی رووداوی پزیشكی به‌په‌له‌ له‌ خووزستان، ئاشكرای كردبوو كه‌ ٦٥ كه‌س به‌ هۆی ژه‌هراوی بوونیان به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی رامهورمز سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌.

ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی له‌ ئێران به‌ هۆی باران نه‌بارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه‌، سه‌ریهه‌ڵداوه‌، رێگه‌ بۆ قه‌یرانی نه‌بوونی ئاو خۆشده‌كات. به‌ هۆی ئه‌وه‌ش كه‌ ئاوی تۆڕه‌كان پیس و سوێره‌، هاووڵاتییان ناچارن به‌ ته‌نكه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ بكڕن.

ئەم ڕوداوانەش لە کاتێکدایە کە ڕژیمی ئێران هیچ هەنگاوێکی بۆ چارەسەرکردنی بوونی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان هەڵنەگرتووە، بەڵام ئاوی شیرین بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکات ،بە دروست کردنی بەنداو و بیری لە ڕادە بەدەر،کێشەیەکی زۆر لە پارێزگاکانی باکووری ئێران بەم هۆیەوە سەری هەڵداوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …