پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

چالاکێکی مەدەنی بۆ دادگای شاری سنە بانگهێشت کرا

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی لە شاری سنە، لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، “خەبات شەکیبا”، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژێنگەپارێزی شاری سنە، لە لایەن لەقی دووی دادگای شۆڕشی شاری سنە بانگهێشت کراوە و بە ماوەی یەک کاتژمێر لێکۆلێنەوەیان لێ کردووە و لە کۆتایشدا بە داماننامە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

شایانی باسە “خەبات شەکیبا”، پێشتریش لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، دەزگای ئیتلاعاتی سەر بە ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گوشاری زۆری خستووەتە سەر هاووڵاتیانی کورد و بە بیانۆ و هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر و لە زۆربەی جار بێبنەما، بە بێ بەرچاو گرتنی هیچ مافێکی شارۆمەندی، هاووڵاتیان بانگهێشت و لە ئاکامیشدا دەستبەسەریان دەکەن و حوکمیشیان بەسەردا دەسەپێنن.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …