پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم کەتوونەتە کەمینی یەکترەوە و کوژراو و برینداریان لێ کەوتەوە

لە کاتێکدا کە گوندەکانی دەورووبەری شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ،  لە لایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیم، بە یەکجاری ملیتاریزە کراوە و بە هۆی ترسیان لە بوونی پێشمەرگە، لەو دەورووبەرە کەمین بۆ پێشمەرگە دادەنبێن، دوو هێزی سەر بە سپای پاسداران بە هەڵە دەکەونە کەمینی یەکترەوە و لە ئاکامدا ٨ کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ، کاتژمێر ٩.٣٠ خولەکی شەو ، هێزەکانی لەشکری “خەیبەرەلمەهدی” کە لە شاری ورمێ بۆ شنۆ، بەڕیکرابوون، لە نێوان دوو باخ بە نێوەکانی” نەزرێوە و قڕووشاوە”، کەوتوونەتە کەمینی دەستەیەکی دیکە لە چڵکاوخۆرەکانی سەر بە سپای پاسداران  کە لە دانیشتووانی شاری شنۆ و نەغەدە بوون ، تێکهەڵچوونیان لە نێواندا سەر هەڵدەدات و ٢٠ خولەکیش  دەخایەنێت و لە ئاکامدا لانیکەم ٨ کەس لە هێزەکانی سپا کوژراو و برینداریان لێ کەوتووەتەوە، کەدواتر بە پێنج ئامبۆڵانسەوە بۆ چارەسەری پزشکی بە ناوەندی دەرمانی ورمێ گواستراونەتەوە.

شایانی باسە شەوی ڕابردوو، هێزەکانی سپای پاسداران گوندەکانی، “حەسەن نووران”، “ئاسناوێ”، “خاڵتاوێ”، “قەزناوێ” “گڕگاوێ”، نەزریە” و باخەکانی دەورووبەری ئەم گوندانەیان بە یەکسەر میلیتاریزە کردووە و پێشیان بە هاتووچۆی خەڵک گرتووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …