سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

٥٠ شیرکەت لە دادوستەدی تیجاری لەگەڵ ئێران دادەبڕێن

“برایان هۆک”، یەکێک لە ڕاوێژکارانی پلە بەررزی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕایگەیاندووە کە؛ ” ٥٠ شیرکەت بۆ دابڕینی تیجاریان لەگەڵ ڕژیمی ئێران هاوکاری خۆیان ڕاگەیاندووە”.

ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ، لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووەکە؛ ” ئامانجی سەرەکی ئامریکا، پاڵپشتی زیاتری وڵاتانە لە دەوڵەتی ئامریکا لەهەمبەر تەحریم‌گەلێک کە لە بواری هەنادرە نەکردنی بەرهەمی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانیدا لە ئارادایە ، تا ئاستی ئەو هەناردەنەکردنەی نەوتی ڕژیمی ئێران بە ئاستی سفر بگات”.

“هۆک” هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە ناوی ئەو ٥٠ شیرکەتە  نەکرد ، بەڵام ڕایگەیاندووە کە مەبەستی سەرەکی ئەم گوشارانە، کە بەسەر ڕژیمی ئێراندا دەسەپێت بۆ ئاڵوگۆڕ هێنان بە کردەوەی سەرکردەکانی ڕژیمی ئێرانە.

ڕاوێژکاری پلە بەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا هەروەها ڕایگەیاند کە؛ ” واشینگتۆن لە هەوڵدایە بە هەموو توانی، قەرەبووی نەبوونی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانی نەوتدا بکاتەوە”.

شایانی باسە کە ؛ “چین”،  “هێند”، ” یەکێتی ئورووپا”، “ژاپۆن”، “کۆرەی باشوور”، کریارانی سەرەکی نەوتی ئێرانن و هاوکاری ئەم وڵاتانە لەگەڵ دەوڵەتی ئامریکا ،بۆ بردنە پێشی بڕیاری تەحریمەکانی ئامریکا لە سەر ڕژیمی ئێران و پەراوێزخستنی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانیدا، کاریگەری زۆری هەیە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …