سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دەسبەسەر کرانی دوو دەروێشی گونابادی لە شاری ئیلام

دوو دەروێشی گونابادی کە دانیشتووی شاری ئیلامن، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران، دوو دەروێشی گونابادییان لە شاری تاران، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەمین عەلیزادە” و “جەلال مووسەوی” دانیشتووی شاری ئیلام ڕاگەیەندراوە.

ماڵپەڕی “مجذوبان نور” وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بڵاوی کردووەتەوە کە ؛ ” ئەو دوو کەسە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ، لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراون”.

لەدڕێژەدا ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە؛  “لە شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و هۆکاری دەسبەسەر کرانیان ناڕوونە”.

بە دوای ڕووداوەکانی ١ی ڕەشەمە، لە گۆڵستانی حەوتەم، زیاتر لە ٤٠٠ دەروێشی گونابادی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە، کە لەم نێوانەدا ١١ ژن بەرچاو دەکەوێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …