یه‌ك شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / هێزەکانی سپای ڕژیمی ئێران هەڕەشەیان لە جووتیارانی باشووری کوردستان کردووە

هێزەکانی سپای ڕژیمی ئێران هەڕەشەیان لە جووتیارانی باشووری کوردستان کردووە

هێزەکانی سپای ڕژیمی ئێران هەڕەشەیان لە جووتیارانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان لە نزیک سنووری حاجی عومران کردووە،کە دەبێت دوو کیلۆمێتر لە سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دوور بکەونەەو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی کوردستان ٢٤، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بە بیانووی پاراستنی سنوورەکان، هەڕەشەیان لە ئاژەڵداران و جووتیارانی سنووری حاجی عۆمران کردووە، کە دەبێت تا قووڵایی دوو کیلۆمێتریی سنووری هاوبەشی نێوان باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان دوور بگرن و لە ئەگەری نزیکبوونەوە لە سنوورەکان، دەکرێنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ.
هەروەها سپای پاسداران، ٧٢ کاتژمێر موڵەتی بە جووتیاران و ئاژەڵدارانی سنووری حاجی عۆمەران داوە، کە هەتا قووڵایی دووو کیلۆمێتر و درێژایی ١٠ کیلۆمێتر، سنووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ بهێڵن”.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی ئەو کێشەیە، دەبێ نزیکەی ٥٠ جووتیار و ئاژەڵدار لە سنووری حاجی عومران ئەو ناوچەیە بەجێ بێڵن.

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.