پێنج شه‌ممه‌ 2 ئایار 2024

ترامپ، هەڕەشەی لە شیرکەتە ئورووپاییەکان کرد /زەنگەنە لەکردەوەی ئامریکا ڕەخنەی گرت

“دۆناڵد ترامپ”، سەرۆکی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ، ڕایگەیاندووە کە؛ شیرکەتە ئورووپاییەکان مافی دادوستەدی تیجاریان لەگەڵ ڕژیمی ئێران نییە.

“دۆناڵد ترامپ”، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، لە وتوووێژ لەگەڵ “فاکس نیوز”دا ڕایگەیاندووە کە؛ “هەر شیرکەتێکی ئورووپایی کە تەحریمەکانی ئامریکا لەسەر ئیڕان بەرچاو نەگرێت و بەردەوام بێت لە دادو ستەد لەگەڵ ئێران، بە دڵنیاییەوە ئەو شیرکەتە تەحریم دەکرێت”.

بەهۆی ئەم هەڕەشەیەی دەوڵەتی ترامپ لە هەمبەر وڵاتانی ئورووپایی، لە چەند مانگی ڕابردوودا ، ڕێژەیەکی بەرچاو لە شیرکەتە ئورووپاییەکان وەکوو؛ “شیرکەتی ئیتالیایی ئێنی، شیرکەتی فەرانسەوی تووتاڵ و بوئینگ، شیرکەتی دانمارکی مێرسک و شیرکەتی نۆروێژی ساگا ئێنرژی، ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی ترس لە تەحریمەکانی ئامریکا لەسەر شیرکەتەکانیان ، لە دادو ستەدی تیجاری لەگەل ئێران خۆ دەبوێرن.

هەروەها لەدرێژەی ئەم باسەدا، “زەنگەنە”، وەزیری نەوتی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە هاوپەیمانییەتی لە نێوان دەوڵەتی عەرەبستان و ئامریکا بۆ پەراوێز خستنی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانیدا و بردنە سەرەی ئاستی بەرهەمی نەوتی عەرەبستان بۆ قەرەبووکردنەوەی نەبوونی نەوتی ئێران، بە تووندی هەڵوێستی گرت و ڕایگەیاندووە کە”ئەم کردەوەیەی ئامریکا، کردەوەیەکی لاسارانەیە و دەبێتە هۆی لە یەک ترازانی سەربەخۆیی و یەکگرتووی ئۆپێک”.

شایانی باسە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ، “ترامپ”، سەرۆکی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە، “مەلک سەلمان”، پاشای عەرەبستان بڕیاری داوە،  بەهۆی بەرز بوونەوەی نەوت لە بازارە جیهانییەکان و هەروەها بۆ قەرەبوو کردنەوە نەبوونی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانی نەوت، بڕیاری داوە بەرهەمی نەوتی ئەم وەلاتە تا ئاستی دوو میلیۆن بەرمیل بگەیەنێت و هەر ئەم بڕیاڕەی پاشای عەرەبستان بووەتە هۆی ڕەخنەی تووندی وەزیری نەوتی ڕژیمی ئێران لە بەرانبەر ئەم بڕیارەدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …