ئامریکا و عەرەبستان لەسەر پەراوێزخستنی ڕژیمی ئێران ڕێکەوتن

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ، “ترامپ”، سەرۆکی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە، “مەلک سەلمان”، پاشای عەرەبستان بڕیاری داوە،  بەهۆی بەرز بوونەوەی نەوت لە بازارە جیهانییەکان و هەروەها بۆ قەرەبوو کردنەوە نەبوونی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانی نەوت، بڕیاری داوە بەرهەمی نەوتی ئەم وەلاتە تا ئاستی دوو میلیۆن بەرمیل بگەیەنێت.

هەواڵدەرییەکانی عەرەبستان، بڕیاری “مەلک سەلمان”، پاشای عەرەبستانیان سەبارەت بە بردنە سەری ئاستی بەرهەمی نەوتی ئەم ولاتەی ، پشتڕاست کردووەتەوە ، بەڵام سەبارەت بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ قەرەبوو کردنەوەی نەبوونی نەوتی ئێران لە بازاردا بە وردی باس نەکردووە.

ئەم ڕێکەوتنەی نێوان عەرەبستان و ئامریکا، لە حاڵێکدایە کە،”ترامپ”، داوای لە هەموو وڵاتان کردووە کە تا مانگی نۆوامبێر دەتوانن لە ئێران نەوت بکرن و بۆ قەرەبوو کردنەوەی نەبوونی نەوتی ئێران لە بازار و پەراوێز خستنی نەوتی ئێران، عەرەبستان قەرەبووی ئەم کەمییە دەکاتەوە و ڕێژەی نەوتی وڵاتەکەی بەرز دەکاتەوە و بۆ پەراوێز خستنی ڕژیمی ئێران، ئەم دوو وڵاتە ڕێکەوتننامەیان لە نێوان خۆیاندا واژۆ کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …