لە شنۆ سێ هاووڵاتی دەستبەسەر کران

هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمی ئێران لە شاری شنۆ، چەند هاووڵاتیان لەم شارە دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی شەممە ،ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ” ئۆمید قادر سەکینە” دانیشتووی گوندی “تاچین ئاوا” و هەروەها “فەرهاد عەبدۆڵڵا پوور” برای زیندانی سیاسی کورد، “هێدایەت عەبدۆڵڵا پوور” لە  لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری شنۆوە دەست بەسەر کراون.

هەروەها،لە درێژەی گوشاری ڕژیم بەسەر هاووڵاتیان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، هێرشیان بردووەتە ماڵی هاووڵاتییەکی ئەم شارە بە ناوی ” دڵشاد فەقێ زادە” دانیشتووی گۆندی “”تاچین ئاوا” و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەم سێ هاووڵاتیە کوردە لە شاری شنۆ ڕایگەیاندکە ؛ ئەم هاووڵاتیانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکوردییەکان دەستبەسەر کراون”.

شایانی باسە ، هەواڵەکان باس لەوەش دەکەن ، ‌هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیم، هێرشیان بردووەتە مالی چەند هاووڵاتییەکی دیکەی ئەم شارەش ،بەڵام نەیانتوانیوە ئەو کەسانە دەستبەسەر بکەن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …