سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

 برای “هێدایەت عەبدۆڵڵا پوور”دەستبەسەر کرا

یەکێک لە براکانی “هێدایەت عەبدۆڵڵا پوور ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی شاری “شنۆ”وە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ، ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ، هێزە لیباس شەخسییەکانی دەزگای ئیتلاعاتی شاری شنۆ، هێرشیان کردووەتە ماڵی “فەرهاد عەبدۆڵڵا پوور” برای “هێدایەت عەبدۆڵلا پوور” و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

“فەرهاد” برای “هێدایەت عەبدۆڵڵا پوور”ە کە  دوو سال پێش ئێستا، بە دوای تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران ، لە گوندی “قەرەسەقەل” سەر بە شاری شنۆ، دەستبەسەر و لە پاشان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە فەرهاد بە دوای دەستبەسەرکرانی، بە شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و کەس لە چارەنووسی ئاگادار نییە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …