بارودۆخی خراپی دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە

بارودۆخی تەندروستی دوو زیندانی سیاسی کورد، لە زیندانی ناوەندیی شاری‌سنە،خراپ‌ڕاگەیەندراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست،  بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە، لە چارەسەر کردنی  دەرمانی و پزشکی زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام “ڕامین حسێن‌پەناهی”،  لەدەرەوەی‌زیندان‌خۆدەبوێرن.
“ئەمجەدحسێن‌‌پەناهی” ، سەبارەت بە بارودۆخی خراپی ڕامین وا باس دەکات کە؛”تاقیکاری پزیشکییەکان لە بێهداری زیندانی شاری سنە، نیشان دەدات  کە ڕامین  تووشی نەخۆشینی  گورچیلە بووە و  بەو هۆیەوە گورچیلەکانی چڵکیان کردووە،
و بە وتەی ڕامین،  بەهۆی ئەشکەنجەی  زۆرەوە گورچیلەکانی  تووشی خوێنڕیژی بووە و ئێستاش چڵکیان کردووە”.

“ئەمجەد حسێن پەناهی” لە دڕێژەدا ئاماژە بەوە دەکات کە”بەرپرسانی زیندان لە چارەسەریی پزیشکی ڕامین خۆ دەبوێرن و بە ڕامینیان ڕاگەیاندووە کە بە هۆی ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سێدارە دەدرێت پێویست بە چارەسەری پزشکی ناکات و لەو بارەوە وەڵامدەری نابن.

سەڕەڕای بارودۆخی خراپی ڕامین، “ئەفشین حسێن‌پەناهی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز، کە ٨ ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپاوە، بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆرەوە ، بارودۆخی جەستەیی ناوبراو لە ئاستێکی مەترسیداردایە و  بەرپرسانی گرتووخانەی ناوەندی سنە،  ئیزنی چارەسەری پزشکی ئەفشین نادەن و چاوپۆشی لێ دەکەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …