پێشمەرگەیەک ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

شارومەندێکی خەڵکی شاری سەقز، کە لە ڕێزی پێشمەرگایەتی لە یەکێک لە حیزبە ڕۆژهەلاتیەکاندا بووە بە دوای دەست بەسەر کرانیدا زیندانی بەسەردا سەپاوە و ئێستاکانێش دوو ساڵە کە لە هیچکام لە ماڵپەڕەکاندا هەواڵ و زانیارییەکی لە سەر بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، شووناسی ئەم زیندانییە “بەهرام محەمەدی” کوڕی “ئەحمەد” ڕاگەیەندراوە کە بۆ ماوەی دووساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە زیندانی کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە چۆنییەتی دەستبەسەرکران و زیندانی‌بوونی ئەم زیندانی کوردە ڕایدەگەیەنێت کە؛ ” بەهرام دووساڵ پێس ئێستا لە شاری مەریوان دەست بەسەر و دواتریش لە لایەن دەزگای دادوەری شاری سەقزەوە بە تاوانی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردیەکان ٧سال زیندانی بەسەردا سەپاوە”.

شایانی باسە ئەم زیندانییە کوردە سەرەڕای تێپەڕبوونی  دووساڵ لە حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی سەقز ، تەنانەت لە مافی  مەرەخەسیش بێبەش کراوە.

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە لایەن هیج مالپەڕ یان ڕاگەیاندن و میدیایەک ،سەبارەت بە دەست بەسەر کران و دەرچوونی حوکم یان تەنانەت چۆنییەتی بارودۆخی ئەم زیندانییە کوردە بڵاو نەکراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …