سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

وەرزشوانێکی کورد نیشانی زیڕی بەدەست هێنا

 

وەرزشوانێکی کوردی خەلکی شاری مەریوان، لە کێبڕکێکانی بەلەمەوانی توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و نیشانی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، “شێرزاد قادری”، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە کێبڕکێکانی بەشی ڕووئینگی بەلەمەوانی، کە لە وڵاتی کۆرەی باشوور بەڕێوە چووە، توانیوییەتی پلەی یەکەمی ئەم کێبڕکانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات و نیشانی زێڕبە دەست بهێنێت.

ئەم کێبڕکێانە لە ئاستی ئاسیایدا بەڕێوە چووە و ناوبراو توانیوییەتی شانازی بۆ خۆی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەست بهێنێت.

لاوانی کورد سەرەڕای هەموو تەنگانەکان چ لە بواری مالی چ کەرەستەیی لە بەشە جۆراوجۆرەکان توانیویانە لە کێبڕکێ وەرزشیەکاندا بەشداری بکەن و تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا شانازی بۆ خۆیان و خاکی کوردستان بە دەست بهێنێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …