هه‌ینی 16 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / حوکمی قامچی لێدانی دوو چالاکی مەدەنیی کورد ڕاگیرا

حوکمی قامچی لێدانی دوو چالاکی مەدەنیی کورد ڕاگیرا

 

دوو چالاکی مەدەنیی لە پارێزگای سنه  لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بە دانی پارەی نەختی  حوکم دران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن پارەی نەخت ،  لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنه بۆ دوو کەس لە چالانی مەدەنی ئەم شارە بە تاوانی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان” و تێکدانی نەزمی گشتیی ” دەرچووە.

 

شوناسی ئەم دوو کەسە، “منارە مەلاوەیسە” و زەمانە زێویەیی” ڕاگەیاندراوە.
پێشتر ئەو دوو چالاکە مەدەنییە کوردە هەر کامیان بە ٥٠  زەربە قامچی و یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن پارەی نەخت لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە، مەحکووم کرابوون.

سزای نەختیی ئەوان لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کراوەتەوە و حوکمی لێدانی ٥٠ قامچی ئەوانیش بۆ ماوەی سێ ساڵ بە هەڵواسراوەی ماوەتەوە.

ئەو دوو کچە سەقزیە پێشتریش لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرابوون و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر مامۆستایان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە سەر داوا و بانگهێشتی “شوڕای …