سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

سرووشتی زاگرۆس بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئاگردایە

کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە پاراستنی ژینگە و لەوەڕگەکان و دارستانەکانی زاگرۆس بووەتە هۆی  لە نێو چوونی سرووشتی زاگرۆس.

هەموو ساڵێک بە هاتنی وەرزی گەرما، سرووشتی زاگرۆس دەکەویتە بە هێرشی ئاگر و تا تەواو بوونی وەرزی گەرما، هەزاران هێکتار لە دارستانەکانی زاگرۆس بە هۆی گڕگرتن لە نێو دەچن و هیچ کام لە بەرپرسانی ڕژیم بۆ پێش گرتن بەم کارەساتە چارەیەک نادۆزنەوە و بە پێچەوانەش بە بیانووی ئەگەری بوونی پێشمەرگە لەو ناوچانە دارستانەکان و سرووشتی زاگرۆس ئاگر دەدەن.

بە پێی هەواڵەکان، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی شەلەم سەر بە پارێزگای ئیلام و دەورووبەری ئەم ناوچە، بەشیکی بەرچاو لە دارستانەکان ئاگریان تێ بەربووە یەک هێکتار لە دارستانە کان تووشی سووتان و لە نێو چوون و هەروەها لە پارێزگای سنەش بەشێک لە دارستانەکان سووتاوون.

ئەم کارەساتە ژینگەییە لە کاتێکدایە ڕژیمی ئێران هەموو هەوڵی خۆی بۆ هەڵگیرساندنی شەر لە وڵاتانی دراوسێدا لە هیچ شێوازێک کۆتایی ناکات بەڵام بۆ لە نێو بردنی سرووشتی کوردستان هەموو هەوڵی خۆی دەدا تا بتوانێک زیان بە سرووشتی کوردستان بگەیەنێت.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …