سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

سپای پاسدارانی ڕژیم بەرزاییەکانی حاجی عومرانی کردە ئامانجی تۆپبارانەکانی خۆی

ڕۆژی سێ شەممە ٥ی پووشپەڕ، سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، بەرزایییەکانی حاجی عومران لە سنووری شاری پیرانشار تۆپباران کرد.

بە پێی هەواڵیی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:بە هۆی تۆپبارانەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لەو ناوچەیەدا خەسارەتێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندوە هەرەها ژینگە ولەوڕگەکان بە هۆی ئاگرگرتنەوە سووتاون.

 

تۆپبارانەکانی سپا تا دوا نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە بەردەوام بووە.

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سپای پاسداران ڕەوانە کردنی چەکوچۆڵی قورسی بۆ کوردستان زیاتر کردووە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە بە دەستی ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورس و نیوەقورسی لە جۆری تۆپ، تانک و کاتیوشای ڕەوانەی شارە سنووریییەکانی وەک مەریوان، شنۆ و پیرانشار و سەردەشت کردووە.

لە ڕاستای زیاتر میلیتاریزە کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سپای پاسدارنی ڕژیم لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام خەریکی هەناردە کردنی چەک و چۆڵی لە جۆری قۆرس و نیوە قۆرس وەکوو تانک و تۆپ ،کاتیۆشا ڕەوانەی شارە سنووریەکانی مەریوان و پیرانشار و سەردەشت کردووە و بەردەوامە خەریکی هەناردنی هێز بۆ کوردستانە.

هاوووڵاتییانی کورد، ئەم هەوڵی سپای پاسداران لە ڕاستای زیاتر میلیتاریزە کردنی کوردستان دەبینن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …