سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بازاڕیانی شاری تاران مانیان گرت

کۆمەڵێک لە بازاریانی شاری تاران ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، لەهەمبەر بەرزبوونەوەی بەهای دراو و هەروەها گرانی کەلوپەل و هاتنە خواری ئاستی داهاتی پارە بۆ بازاڕیان  دەستیان دایە مانگرتن و لە کردنەوەی دووکانەکانیان خۆیان بوارد.

بەپێی هەوالە بڵاوکراوەکان، لەسەرەتای  مانگرتنەکان، کووتاڵ فرۆشییەکان بازاڕی تاران بە دوای ئەوان بازاڕی گەورەی تاران سەرای “قەیسەریە” دوکانەکانیان داخست و دەستیان دایە مانگرتنێکی گشتی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانیش بە تایبەت شارە سنووریەکانی رۆژهەڵات بەهۆی بەسرانی سنوورەکان، خەڵک لە شارەکانی بانە، مەریوان، سەردەشت و پیرانشار و هەندێک شاری دیکە سفرەی خاڵیان لە نێو شەقامەکاندا ڕاخست و بە دانیشتن لە دەور ئەو سفرەیە ناڕزایەتی خۆیان لە هەمبەر گیرفانی خاڵی و سفرەی خاڵی و زگی برسی خۆیان دەربڕی و ئێستاش لە بازاڕی گەورەی پێتەختی ئێران بازاڕیان  بە بەستنی دووکانەکانیان دەستیان دایە مانگرتن و لە کردنەوەی دووکانەکانیان خۆیان بوارد.

بەهۆی گەماروەکان و گوشاری ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لەسەر ڕژیمی ئێران و هەروەها دابڕانی تجاری وڵاتان لەگەڵ ڕژیم، گوشارێکی لە ڕادەبەدەر بەسەر خەڵکدا زاڵ بووە ، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ،خەڵکی ناچار کردووە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوو لە کۆڵبەری بکەن کە دیسان لەوێش دەکەونە بەر دەسڕێژی گولەی هێزە نیزامییەکانی رژیم و لە ئاکامدا گیانیان لە دەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …