دوو شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / ئێران / بارودۆخی کەش و هەوای کرماشان لە ئاستێکی مەترسیدایە

بارودۆخی کەش و هەوای کرماشان لە ئاستێکی مەترسیدایە

بەرپرسێکی ئیدارەی چاوەدێری ژینگە پارێزی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە؛ “کەش و هەوای شارەکانی کرماشان و ئیسلام ئابادی غەرب لە بارودۆخێکی مترسیداردایە”.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری زاگرۆس پۆست،”جەمال ڕەحمانی” لە وتووێژلەگەڵ هەواڵدەری “تەسنیم”ماڵپەڕی نزیک بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە شاری کرماشان ڕایگەیاندووە کە؛ ”  تەپ و تۆز لە کەش و هەوای پارێزگای کرماشان لە ئاستێکی زۆر مەترسیداردایە “.

هەوای شاری ئیسلام ئابادی غەرب لە ئاستێکی زۆر مەترسیدایە.

ماوەیەکی زۆرە ، پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیرۆدەی پیسی کەش و هەوان و ڕژیمیش بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هیچ پلانێکی دانەڕشتووە ،ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ بەڕێوەبردنی پیلانەکانی لە وڵاتانی دراوسێی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە وڵاتانی دەور و بەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە هیچ پیلانێک چاو پۆشی ناکات.

 

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …